بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە كۆنگرێسی ئەمریكا داخرا

پۆڵەتیك پرێس

رۆژی هەینی لە ئەنجامی هەڕەشەی ئەمنی لە ناوچەی كاپیتۆڵ هێل بینای كۆنگرێسی ئەمریكا داخرا.

میدیاكانی ئەمریكا لە زاری پۆلیسی واشنتۆنی پایتەختەوە گواستییانەوە، ئۆتۆمبێلێك هەوڵیداوە یەكێك لە بەربەستە ئەمنییەكانی دەوروبەری كاپیتۆڵ هێل بشكێت، لە ئەنجامدا دوو پۆلیسی برینداركردووە.

بەپێی هەواڵەكان شوفێرەكە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە، بەڵام تا ئێستا هۆكاری پشت هێرشەكە و لایەنی ئەنجام دەر ئاشكرا نەكراوە.

شوفێرەكە و دوو پۆلیسە بریندارەكە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا