مه‌سعود عه‌بدولخالق: بۆ كه‌س له‌سه‌ر سیخوڕیی بۆ توركیا ده‌ستگیرناكرێت؟

پۆڵه‌تیك پرێس:
چاودێرێكی سیاسی لەهەرێمی كوردستان دەڵیت، هیچ وڵاتێك پێویستی بەسیخوریكردن نیە لەهەرێمی كوردستان، لەبەر ئەوەی حیزبی گەورەو سەركردەی گەورە خۆی سیخوڕی بۆ وڵاتان دەكات.

مەسعود عەبدولخالق، چاودێری سیاسی لەهەرێمی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، حزبی و گەورە و سەركردە گەورەكان خۆیان سیخوڕی بۆ وڵاتان دەكەن و زانیاری لەسەرهەرێمی كوردستان دەدەن بەدەرەوە”.

وتیشی:”ئەو هەموو سیخورییەی كە بۆ توركیا دەكرێت بۆچی كەسی لەسەر دەستگیرنەكراوە، ئەو هەو كادیرەی حیزبەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لەناو هەرێم دەگیرێن و تیرۆردەكرێن، چونكە حیزبە گەورەكان خۆیان سیخورییان بۆ دەكەن كەس دەستگیرنەكراوە، لەبەر ئەوە ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەن كە چالاكوانی هەرێمی كوردستان هەوڵی كاری سیخوڕی وهەوڵدانیان بۆبشوێوی دابێت هیچ بنەمای نیە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “لەداهاتودا دەردەكەوێت كێ سیخوری بەسەرهەرێمی كوردستانەوە دەكات و دەبێتە مەترسی لەسەری، سەركردە و حزبە گەورەكان یان هاوڵاتیان”.

ماوەی زیاترلە پێنج مانگە ژمارەیەك رۆژنامەنووس و چالاكی مەدەنی لەسنوری بادینان و هەولێر، بەهۆی بانگەشەكردنیان بۆ خۆپیشاندانی مەدەنیانە دژی نەبوونی موچە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركران.

وتەكانی مەسعود عەبدولخالق لەكاتێكدایە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی چوار شەممە 10ی شوبات لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەو دەستگیركراوانەی بە “سیخوڕو بەكرێگیراو”ی وڵاتان ناوبرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا