بانکی ناوەندی عێراق قەرەبووی خێزانی قوربانیانی ڕووداوەکەی بەغدا دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا هاوکاری دارایی پێشکەش بەخێزانی قوربانیانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لەبەغدا بکات و پاڵپشتی هەوڵەکانی حکومەت بکات لەبنیادنانەوەی نەخۆشخانەکە.

ڕۆژی دووشەممە نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە، بەشداردەبێت لەخەمی گەل لەڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب و هاوکاری دارایی پێشکەشی هەر بریندارێک و هەر خێزانێکی قوربانیانی ڕووداوەکە دەکات.

بانکی ناوەند بەئامانجی کەمکردنەوەی زیانەکانی ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب ئەم بڕیارانەی دەرکرد و هیوایخواست ئەم ڕووداوە ببێتەهۆی یەکبوونی نیشتیمانی پێکهاتەکانی عێراق.

درەنگانێکی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، ئاگرێکی گەورە لەنەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لەبەغدا کەوتەوە و بەهۆیەوە 82 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا