سبەی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق رەوانەی پەرلەمان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، سبەی پێنج شەممە پڕۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت.

موزیر كورەوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سبەی پێنج شەممە لیژنەكەیان پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان دەكات.

وتیشی: دوای كۆتاییهاتنی ئەو ئەركەی بە لیژنەی دارایی دراوە، كارەكانی پێداچوونەوە و وردبینی و گواستنەوە و دانانی ئەولەویاتەكان بەگوێرەی دیدگایەكی گشتگیر، كە ژمارەیەكی زۆر دۆسییەی ئاڵۆز لەخۆ دەگریت، گەیشتە ئەنجام.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمشەو لیژنەكەیان كۆبوونەوەی چڕ و پڕ بۆ یەكلاكردنەوەی دوایین بڕگەكانی پڕۆژەیاساكە ئەنجام دەدات و پێشبینی ئەوەشی كرد، سبەی پێنج شەممە رەوانەی پەرلەمان بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا