پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئادار، ئاژانسی فەرمی سووریا ڕایگەیاند، فڕۆکەکانی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی شاری حەلەبیان بۆردوومان کرد و بووە هۆی لەکارکەوتنی فڕۆکەخانەکە.
ئاژانسی فەرمی سووریا باسی لەوەکرد، ئیسرائیل لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە لە ڕۆئاوای لاتقیە هرشێکی ئاسمانی ئەنجامدا، کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبی کردە ئامانج و زیانێکی ماددی زۆری پێگەیاند.
تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە مرۆییەکانەوە نەدراوە و بەرپرسانی ئیسرائیلیش ڕوونکردنەوەیان دەربارەی هێرشەکە نەداوە.
بەمەبەستی ڕێگریکردن لە ناردنی چەک و هاوکاری لەلایەن ئێرانەوە بۆ هاوپەیمانەکان لە سووریا و لوبنان، لەساڵی ڕابردووەوە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر فڕۆکەخانەکانی سووریا چڕکردۆتەوە.