بەهۆی باران و هەورەبروسکەوە وێستگەیەکی کارەبا لەکارکەوت و کارەبای چەند ناوچەیەک بڕا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی شەپۆلی بەهێزی بارانباراین و ناجێگیری کەش و هەوا کارەبای چەند ناوچەیەک لە سنووری سۆران بڕا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران ڕوونیکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی هەورەبروسکەوە وێستگەی کارەبای پردی حافز لەکارکەوت.

ئاماژەی بەوەکرد، کارەبای هەردوو شارەدێی وەرتێ و سمێلان و گوندەکانی دەوروبەری سنووری شارۆچکەی چۆمان لە باڵەکایەتی، بەهۆی لەکارکەوتنی وێستگەی کارەبای پردی حافزەوە پچڕاوە.

هاوکات، محاویلەی گوندی ئاڵکا لەسنووری شارەدێی بلێ سووتاوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا