پۆڵه‌تیك پرێس:
سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان خۆی گیرۆدەی چەندین قەیرانی سیاسی، دارایی ، تەندروستی و ئیدارییە و پێویستی بە خوڵقاندنی قەیرانێک نەبوو.
هادی عەلی، لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، “زۆرێک لە چاودێران و دڵسۆزان پێیانوایە کە ھەرێمی کوردستان خۆی گیرۆدەی چەندین قەیرانی دارایی و تەندروستی و ئیداری و تەنانەت سیاسیشە، پێویستی بە خوڵقاندنی قەیرانی تر نەبوو”.
هه‌رچه‌نده هادی عه‌لی باسی له قه‌یرانێكی دیاریكراو نه‌كردوه، به‌ڵام ده‌ڵێت “لەگەڵ بەشێک لەو ھێزە عێراقیانەی کە ڕۆڵی دروستکردنی کێشە و قەیرانیان پێسپێردراوە، هه‌رێم پێویستی به خوڵقاندنی قه‌یرانی تر نه‌بوو”.