پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، پێویستی خۆراک لە (برنج و شەکر و زەیت و دۆشاو) لە کۆگاکاندا هەیە و دەست بەدابەشکردنی ئەو خۆراکانە بۆ مانگی یەک بەسەر هاوڵاتیاندا کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ئاشکرایکرد، “بەشی پێویستی خۆراک لە (برنج و شەکر و زەیت و دۆشاو) لە کۆگاکاندا هەیە و دەست بەدابەشکردنی ئەو خۆراکانە بۆ مانگی یەک بەسەر هاوڵاتیاندا کراوە و دواتریش مانگەکانیتر دابەشدەکرێت و هیچ کێشەیەک لە بڕی خۆراکدا نییە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی کوالێتییان زۆر باشە”.
قائیمقامی سلێمانی وتیشی، “لیژنەکانی قائیمقامیەت و لیژنەکانی چاودێری بازرگانی بەردەوام چاودێری بازاڕ دەکەن، بەدەر لەوەی کە بە ڕێژەیەک نرخی خۆراک لە دونیادا بەرزبووەتەوە رێگا نادەن بازرگانان و فرۆشیارانی خۆمان نرخەکان زیاتر بەرزبکەنەوە”.