داهاتی نەوتی عێراق بەرزبوونەوەیەکی گەورەی بەخۆیەوەبینی

پۆڵەتیک پرێس

لەماوەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، عێراق بەبەهای چوار ملیار و 235 ملیۆن و 313 هەزار دۆلار نەوتی هەناردەکردووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو، 88 ملیۆن و 211 هەزار و 750 بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە، رێژەی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 85 ملیۆن و 195 هەزار و 608 بەرمیل نەوت بووە.

ئەوەش هاتووە، سێ ملیۆن و 16 هەزار و 142 بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک لەڕێی بەندەری جیهانەوە هەناردە کراوە کە بەهاکەی زیاتر لە 146 ملیۆن و 272 هەزار دۆلار بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەم ژمارانە بە بەراورد بە مانگەکانی پێشوو زۆر زیادیان کردووە، بەجۆرێک عێراق لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، بڕی 81 ملیۆن و 262 هەزار و 376 بەرمیل نەوتی هەناردەکرد کە بەهاکەی سێ ملیار و 394 ملیۆن و 988 هەزار دۆلار بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا