هەردوو سەرۆكی ئەمریكاو چین كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ كۆبوونەوەی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا، شی جین بینگ سەرۆكی چین وڵاتەكەی جێهێشت و بەرەو سانفرانسیسكۆی ئەمەریكا بەڕێكەوت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریكی، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2023، شی جین بینگ سەرۆكی چین لە رێگەی فڕۆكەیەكی تایبەتەوە، لەسەر داوەتی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا بەرەو سانفرانسیسكۆ بەڕێكەوت.

سبەی هەردوو سەرۆكی ئەمەریكا و چین لە پەراوێزی كۆڕبەندی هاریكاری ئابووری ئاسیا و زەریای هێمن لە ویلایەتی كالیفۆرنیا كۆدەبنەوە.

وێڕای ناكۆكییە ئابووریی و سیاسییەكان تایبەت بە شەڕی ئۆكرانیا، جەنگی حەماس – ئیسرائیل و دۆسییەی تایوان، دوای ساڵێك ئەم دیدارە لە نێوانیاندا رێكخرا.

هەردوو سەرۆكی چین و ئەمەریكا، تاووتوێی مەترسییەكانی ئێران بۆسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كاریگەری بۆسەر بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵاتیش دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا