هەواڵێکی ناخۆش لەبارەی 200 ملیارەکەی موچەی فەرمانبەران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جەمال کۆچەر، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند، ئەم مانگە دوو سەد ملیارەکە دێت هیچ گرفتێک نیە، بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە دوو بۆ سێ مانگی داهاتووە تا پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، کە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بێتە پەرلەمان و پەسەند بکرێت.

جەمال کۆچەر بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، “دوو بۆچوون هەیە، بۆچوونێکیان ئەوەیە کە دەڵێت ئەم ڕێککەوتنە بۆ ساڵێک بووە لە کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی پێ دێت، من دەڵێم دەبێت هەرێم ئەمە قبوڵ نەکات و دەنگی ئەوە بەرزبێتەوە ناردنی ئەو 200 ملیارە بەردەوام بێت تا پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق پەسەند دەکرێت چونکە ئەمە بۆ تەواو کردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمە”.

دەشڵێت: موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت هیچ پەیوەندییەکی بە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق نیە لە 2014 و لە 2020 عێراق یاسای بودجەی نەبوو بەڵام موچەی فەرمانبەرانی عێراق هەر بەردەوام بوو.

باسی لەوەشکرد، “پێشنیاری من ئەوەیە وەفدێکی هەرێم بچنە بەغداد بۆ ئەوەی ئەگەر دەنگۆی ئەوە هەیە ئەو بڕە پارەیە ببڕن ئەوا بە حکومەتی عێراق بڵێن، ئەم بڕە پارەیە بودجە نیە، بەڵکو ئەمە تەواوکاری موچەی فەرمانبەرانە، یاسای بودجە هەبێت یا نا دەبێت بۆ موچەی فەرمانبەران خەرج بکرێت، ئەگەر یاساکەش نەبوو ئەوە 1/12 خەرج دەکرێت”.

جەختی لەوەشکردەوە، “بەغداد دەبێت ئەو بڕە پارەیە بنێرێت مانگانە، ئەگەر نەیاننارد، دەبێت وەفدێکی هەرێم بچێتە بەغداد پێیان بڵێ ئەو بڕە پارەیە بۆ هاوکاری فەرمانبەران و موچە خۆرانە، خۆ ئەگەر باسی ڕێککەوتنێکی سیاسیە ئەوا ئێمە نەمانبینیووە و کەس نازانێت ئەم ڕێککەوتنە بۆ ساڵێکە یاخود تا هاتنی پڕۆژە یاسای بودجەی داهاتووی عێراقە”.

وتیشی: لەو بڕوایەدام ناردنی 200 ملیارەکە بەرامبەر ئەوەیە کە کورد دژی حکومەتی کازمی نەوەستێت، چونکە ئەوکات هەندێک دەنگۆ هەبوو کە کازمی و حکومەتەکەی بشکێنن یا لاببەن بۆیە کورد نەچووە ژێرباری ئەو ئەجێندایە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا