مستەفا كازمی بەشداری لە لوتكەی سعودیە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، مستەفا كازمی بەشداری لەو لووتكەیەدا دەكات كە بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە عەرەبستانی سعودیە بەڕێوەبچێت، بە بەشداریی سەركردەی وڵاتانی كەنداو، میسر و ئوردن و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە بەشداریكردنیان لەو لووتكەیەدا لەسەر بانگهێشتنامەی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، پادشای عەرەبستانی سعودیە بووە و لە چوارچێوەی بەردەوامیی پابەندبوونی حكومەتە بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان.

بەپێی راگەیەندراوەكەی نووسینگەی رۆژنامەوانیی كازمی، لەو لووتكەیەدا پرسەكانی وزە، ئاسایشی خۆراك، ئاڵنگارییە ژینگەییەكان و هاوئاهەنگیی نێوان گەلانی ناوچەكە تاوتوێ دەكرێن.

بڕیارە 15ی تەمووزی 2022 لووتكەی سەركردەكانی وڵاتە بەشداربووەكان لە ریازی پایتەختی عەرەبستانی سعودیە بەڕێوەبچێت.

رۆژی 13ی تەمووز جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا گەیشتە ئیسرائیل و بڕیارە دوای ئیسرائیل سەردانی فەلەستین بكات و چاوی بە مەحمود عەباس بكەوێت، دواتریش لە عەرەبستانی سعودیە بەشداری لە لووتكەی سعودیە دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا