هەفتەی داهاتوو 400 ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد، هەفتەی داهاتوو 400 ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لەدوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینارەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەرکرد، پێویستە ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران نوسراوی فەرمی بۆ وەزارەتی دارایی بکات بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە.

وتیشی، دوای ئەوە پێویستە وەزارەتی دارایی نوسراوێک ئاراستەی بانکی ناوەندیی عێراق بکات بۆ خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە.

باسی لەوەش کرد، ئەگەر کارەکان وەک خۆی جێبەجێبکرێت بەبێ کێشە، ئەوا چوار بۆ شەش ڕۆژی پێویستە و بەمەش هەفتەی داهاتوو پارەکە دەگاتە هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا