دژی سەردانەكەی مەسرور بارزانی بۆ بەریتانیا لە لەندەن خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەی چوارشەممە دژی سەردانەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت.

یەكێك لە رێكخەرانی خۆپیشاندانەكە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: دژی ئەو گەندەڵی و ناعەدالەتییەی كە لە هەرێمی كوردستان هەیە، دژی هاتنی مەسرور بارزانی بۆ بەریتانیا خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین.

وتیشی: داوا لە هەموو كوردانی بەریتانیا دەكەین، بەشداری خۆپیشاندانەكە بكەین تا پیشانی حكومەت و رای گشتی لە بەریتانیا بدەین، ئەو كەسەی هاتووە بۆ وڵاتەكەیان، لەلایەن هاووڵاتیەكانی خۆیەوە هاتنەكەی رەد دەكرێتەوە و سەرۆكی حكومەتێكی قبوڵ نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا