پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دادگای تورکیا بەتۆمەتی سیخوڕی سیاسی و سەربازی سزای زیندانی کاتیی بەسەر مەتین گورجان، کادری “پارتی دیموکرات و پێشکەوتن”دا سەپاند.
مەتین گورجان سەربازی پێشوو و شارەزای بواری بەرگری تورکیا، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکرات و پێشکەوتن بە سەرۆکایەتی عەلی باباجان، وەزیری پێشووی تورکیا کە لەپێناو دامەزراندنی ئەم پارتە، پارتی داد و گەشەپێدانی ئەردۆغانی بەجێهێشت.
لە رۆژی هەینی رابردووەوە لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ مەتین گورجان بەردەوامی هەیە و رۆژی دووشەممەش لەلایەن دادگای تورکیاوە سزای زیندانی کاتیی بەسەردا سەپێنرا.
لەوبارەیەوە مەتین لە تویتێکدا نوسیوییەتی: من بەتۆمەتی سیخوڕی سیاسی دەستبەسەرکراوم، پۆلیس هاتە ماڵەکەم و پشکنی، من سەرمسوڕماوە و داوای پشتیوانی دەکەم.
لایخۆیەوە عەلی باباجان رایگەیاند، “مەتین ناتوانێت بگات بە هیچ بەڵگەنامەیەکی نهێنی، چونکە زۆر بە سادەیی ئەو کار بۆ دەوڵەت ناکات”.