حكومەت پارەی كارەبا بەقیست لەهاوڵاتیان وەردەگرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس 

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت “بەمەبەستی دانەوەی قەرزی كارەبا حكومەت بڕیاریداوە بەشێوەی قیست ئەو قەرزانە وەربگرێتەوە، بۆئەوەی هاوبەشانی كارەبا بتوانن قەرزەكانیان بدەنەوە”.

ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هەرێم، لەكۆنگرەیەكلی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “رۆژانە 14 بۆ 15 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بەهاوڵاتیان دەدرێت و بڕی بەرهەمهێنانی كارەباش زیاتر لە سێ هەزار و 500 مێگاواتە”.

وتیشی “خەرجیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان مانگانە 85 ملیۆن دۆلارە و حكومەتیش برشیاریداوە بەشێوەی قیست قەرزی هاوبەشانی كارەبا وەربگرێتەوە”.

وتەبێژی كارەبا ئاماژەی بەوەشكرد، خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زۆرە و یەكێك لەهۆكارەكانیش پەیوەندی بەو ئەو ئامێرانەوە هەیە كە بۆ کوردستان هاوردە دەکرێن بە کوالێتی کۆنترۆڵدا تێپەر نابن و، کارەبایەکی زۆری بۆ کارپێکردنیان پێویستە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە 27ی تەموز وەزارەتی كارەبای هەرێم لەبارەی نەدانی پارەی پسوڵەی كارەبا هاوبەشانی ئاگادار كردەوە، كە قەرزەكانیان بدەنەوە ئەگرنا كارەباكەیان دەبڕن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا