پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەینێت، به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی دوو وێستگه‌ی كاره‌با له هه‌ولێر و سلێمانی، بڕی پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌با نزیكه‌ی پێنج كاتژمێر كەمبووەتەوە.
ئومێد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، به‌هۆی له‌كاركه‌وتن و تێكچونی دوو وێستگه‌ی كاره‌با له هه‌ولێر و سلێمانی، له‌ئێستادا بڕی 400 مێگاوات كاره‌بای به‌رهه‌مهاتوو كه‌میكردوه، به‌مه‌ش پێدانی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی به‌هاوڵاتیان كه‌مبوه‌ته‌وه.
وتەبێژی وەزارەتی كارەبا وتیشی “به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی ئه‌و دوو وێستگه‌یه‌وه لەئێستادا 13-14 كاتژمێر كاره‌با دابینده‌كرێت، لەكاتێكدا پێشتر پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا لەنێوان 18 بۆ 19 كاتژمێردابوو”.
بەوتەی ئومێد ئەحمەد، چاكردنەوەی ئەو دوو وێستگەیە لەئێستادا ئاسان نییە، ، چونكه چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه و چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ودو وێستگه‌یه، پێویستی به بڕێكی زۆر پاره هه‌یه.