پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕۆژی پێنجشەممە بەهۆی چڕی ئاستی شەپۆلی خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف ڕاگیران.
سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف ڕایگەیاند، “گەشتەکانی هاتن و چوون لە فڕۆکەخانەکە ڕاگیراون و هۆکاری ڕاگرتنەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە بەهێزەی نەجەفی گرتووەتەوە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، “بەهۆی خراپی كەشوهەوا و بەردەوامی خۆڵبارین كە ئاستی بینینی زۆر كەمكردوەتەوە، گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كاتێكی نادیار دواخراون”.