پوتین دەیەوێت دووربكەوێتەوە.. رۆژنامەیەك هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی ئاشكرایدەكات، ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیا نیازی وایە ساڵی داهاتوو لە پۆستەكەی دووربكەوێتەوە، بەڵام تائێستا هیچ سەرچاوەیەكی روسی ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

ئەو رۆژنامەیە بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەك لە مۆسكۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو:”پوتینی تەمەن 68 ساڵ پلان بۆ ئەوە دادەنێت دەستبەرداری سەرۆكایەتی روسیا ببێت لە ساڵی 2021 دا، رەنگە ئەوەش بەهۆی دۆخی تەندروستییەوە بێت”.

چاودێران بە رۆژنامەكەیان وتووە:”لە چەند گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە بەمدواییە دەركەوتووە پوتین نەخۆش دەردەكەوێت و رەنگە نەخۆشیەكەشی پاركنسۆن بێت”.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە:”هەردوو پێیەكانی سەرۆكی روسیا هێشتا لە جوڵە نەكەوتوون لەكاتێكدا زەبری بەركەوتووە”.

وەك پرۆفیسۆر ڤالێری سولوفی مامۆستای زانكۆی زانستە سیاسیەكانی مۆسكۆ ئاماژەی پێداوە “پوتین تووشی پاركنسۆن بووە كە نەخۆشییەكە تووشی كۆئەندامی دەمار دەبێت”.

وەك ئەو ئەكادییمییە ئاشكرایكردووە”كچێكی هاورێ و دوو منداڵەكەی فشار لە پوتین دەكەن تا دەستبەرداری سەرۆكایەتی روسیا ببێت”.

ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیا لە ساڵی 1999 ەوە دەسەڵاتدارە، بەڵام لەنێوانی 2008 بۆ 2012 سەرۆكوەزیرانی روسیا بوو”.

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا