وەزارەتی شارەوانی زیاتر لە 164 ملیۆن دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر خەرجدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە مەبەستی ڕوبەڕوبوونەوەی كەمئاوی و باشتر بەڕێوەچوونی پڕۆسەی بەرهەمێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 164.525.000 ملیۆن دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر دا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، وەك لە فەرمانەكەدا هاتووە، گوژمەكە لەسەر ڕێژەی %17ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرە و بە مەبەستی كڕینی 21 دانە پەمپ ستینلس ستیل بۆ بیرەكانی هەولێر و كڕینی كێبڵ و جۆینت حەراری بۆ بەشی چاككردنەوەی بیرەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرە كە گوژمەكە بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكان خەرج دەكرێت.

لەلایەکی دیکەوە ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی نزیكەی 31  ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی تەقتەق-كۆیە و گەنجینەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كۆیە داوە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كۆیەیە و بۆ مەبەستی كڕینی قفڵ و ئەفلەنجە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو و هەروەها كڕینی بۆڵبەرینی جۆراوجۆر بۆ پەمپ و ماتۆڕەكانی پڕۆژەی ئاوی تەقتەق-كۆیەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا