ئێران: لەڕێگەی عێراقەوە پلانێکی ئەمریکامان لەباربرد

پۆڵەتیک پرێس

عەباس عەراقچی، یاریدەدەری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لەڕێی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەتی عێراق، توانیوییەتی زیانی سزاکانی ئەمریکا کەمبکاتەوە.

عەراقچی بە میدیاکانی ئێرانی راگەیاند، لەباربردنی گەماڕۆ و فشار بە دوو رێگا دەکرێت، یەکەمیان بەهێزکردن و بوژاندنەوەی وزە ناوخۆییەکان و دووەمیش دۆزینەوەی پەیوەندی ئابووری بەهێز لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک کە پڕۆژەی ئابووری بەهێزمان لەگەڵ وڵاتانی دیکە هەبێت، بەشێوەیەکی سروشتی گەماڕۆکان کەمدەبنەوە، وتیشی: جێبەجێکردنی پڕۆژەکانمان لەگەڵ عێراق بەنمونە هەناردەکردنی کارەبا بۆ عێراق بووەهۆی کەمکردنەوەی سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران.

باسی لەوەشکرد، پێویستە لەسەرمان سود لە تایبەتمەندییەکانمان وەربگرین لە بواری ترانزێت و وزە و جوگرافیا و دروستکردنی ئابوورییەکی بەهێز لە ناوچەکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، عێراق لە بواری وزە، بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە ئێران دەبەستێت، بەجۆرێک سێ یەکی پێویستییەکانی لە کارەبا و گاز لەوێوە هاوردە دەکات.

کاتێک لە کۆتاییەکانی ساڵی 2018 ئەمریکا سزای بەسەر ئێراندا سەپاند، واشنتۆن رێگای بۆ عێراق خۆشکرد بۆبەدەستهێنانی وزە سود لە ئێران ببینێت هەتا وڵاتێکی دیکەی جێگرەوە دەدۆزێتەوە بۆ بەدەستهێنانی وزە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا