پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە6ی ئاب، ئەفسەرێکی پێشمەرگە لەنزیک فڕۆکەخانەت هەولێر کوژرا.
بەیانی ئەمڕۆ، ( عەقید فوئاد شەهید زرار)، ئەفسەر لە لیوای 18ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن کەسێکەوە کوژرا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو ئەفسەرە لەگەڵ کەسێک بە چەک شەڕی کردووە و گولـلەیەک بەر قاچی کەوتووە پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە بەهۆی ئەوەی خوێنێکی زۆر لە جەستەی رۆشتووە گیانی لەدەستداوە.
تائێستا، هۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرانەکراوە و لەئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.