سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەدان

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرکردەکانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی فالح فەیاز، سەرۆکی هاوپەیمانی عەقدی نیشتمانی لە کۆبوونەوەدان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، “بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا دابەشکردنى وەزارەتەکانى پشکى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هەماهەنگی و بەربژێرەکانیان یەکلابکرێتەوە”.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، لەناو پێکهێنەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناکۆکی لەسەر دابەشکردنی بەشێک لە وەزارەتەکان و بەربژێرەکانیان هەیە.

پێشتریش زرغام مالکی، ئەندام پەرلەمانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، “ڕۆژی شەممە دەنگ بە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی نادرێت و ڕەنگە بکەوێتە ڕۆژی دووشەممە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا