پۆلیسی سلێمانی: تەقەکەرێک دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە تەقەی کردبوو.

ئەمڕۆ سێشەممە2ی ئایار، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەناو قەزای سەیدسادق دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس شوێن دەنگی تەقەکە کەوتن و توانرا تەقەکەرەکە بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق دەستگیربکرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، لەکاتی دەستگیرکرنیشیدا دەست بەسەر ئەو چەکەدا گیراوە، کە تەقەی پێکردبوو.

جەختیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار( ی، أ، ک) لەدایکبووی 2001 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا