لە دوو رووداوی هاتووچۆدا دوو کەس برینداربوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەسنوری قەزای کەلار بەهۆی دوو ڕووداوی هاتووچۆی جیاوازەوە دوو کەس برینداربوون ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

ئەمڕۆ چوارشەممە10ی نیسان، هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە،” لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا دوو کەس برینداربوون، ڕووداوی یەکەم لە گەڕەکی کەلاری کۆن ڕوویدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئەڵتیما، منداڵێکی تەمەن 12 ساڵانی شێلا، بەهۆیەوە برینداریکرد و ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا”.

ئاماژەی بەوەکرد، ڕووداوێکی دیکەی هاتووچۆ لە گردەگۆزینەی سەر بەقەزای کەلار ڕوویدا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون بەهۆی خێرای زیادەوە کۆنترۆڵی لەدەستدا و زیانی بە دار و ژینگە نێوان هەردوو شەقامەکە گەیاند بەهۆیەوە لێخوڕی ئۆتۆمبێلەکە برینداربوو.

ڕوونیکردەوە، تیمەکانی هاتووچۆی گەرمیان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا