پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ناوچەی سەوز بەتەواوەتی داخراوە و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیش داوا لە خۆپیشاندەران دەکەن بەخێرایی بکشێنەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد، هێزە ئەمنییەکان بەناچاری سەرجەم دەروازەکانی ناوچەی سەوزیان داخستووە.
لایخۆیەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئاماژەی بەوەکرد، داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین بەخێرایی ناوچەی سەوز جێبهێڵن و داوای خۆڕێکخستنەوە و مامەڵەی برایانە دەکات تا هیچ پێکدادانێک ڕوونەدات و خوێن نەڕژێت.
باسی لەوەش کرد، “هێزە ئەمنییەکان بەرپرسیارێتی خۆی دووپاتدەکاتەوە لە پاراستنی دامەزراوە حکومییەکان و نێردە نێودەوڵەتییەکان و موڵکە گشتی و تایبەتەکان”.
لە ئێستادا لایەنگرانی ڕەوتی سەدر گەمارۆی کۆشکی کۆمارییان داوە و پاشکۆی سەربازی نێردە دیبلۆماسیەکان کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.