بەرپرسێکی سوپای پاسداران لە دۆخێکی تەمومژاویدا بە مردوویی لەماڵەکەی دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئەمنی ئێران ڕۆژی هەینی 3ی حوزەیرانی 2022 ڕایگەیاند، “بەرپرسێکی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لەناو ماڵەکەی خۆی لە شاری کەرەج لە ڕۆژئاوای تارانی پایتەختی ئێران بە مردوویی دۆزراوەتەوە”.

لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ناو سەرکردایەتی سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، “عەقید عەلی ئیسماعیل زادە، لەناو ماڵەکەیدا مردووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە”.

لەبارەی ئەو هەواڵانەش کە لەسەر “تیرۆرکردنی” ئەو بەرپرسە بەشێک لە میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، ئاژانسی ئیرنا لە زاری ئەو سەرچاوانەوە ئاماژەی بەوەکرد، “ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە و تەنها جەنگێکی دەروونییە و هەواڵی ناڕاستە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ بڵاویکردەوە، “عەقید عەلی بەرپرسی ناو فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە کەرەج تەقەی لێکراوە و تیرۆرکراوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا