حەلبووسی نامەی دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە بەمەبەستی دەنگدان لەسەر دەست لە كاركێشانەوەی محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئێستای پەرلەمانی عێراق.

بەپێی نووسراوێكی پەرلەمانی عێراق كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووەتەوە، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، پەرلەمانی عێراق لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئێستای پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان كۆدەبێتەوە.

خشتەی كاری دانیشتنی پەرلەمانی عێراق.

– خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز.

– دەنگدان لەسەر نامەی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.

– هەڵبژاردنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا