شێخ باز: بۆری غاز بۆ ناوەوەی هەرێم ڕادەکێشین نەک بۆ دەرەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شێخ باز کەریم بەرزنجی، سەرۆکی کۆمپانیای کار گروپ دەڵێت، “ئەو بۆری غازەی ئێستا حکومەتی هەرێم بە نیازە ڕایبکێشێت و کۆمپانیای ئێمە جێ بەجێی بکات، قۆناغی یەکەمی لە %100 بۆ ژێر خانی هەرێمە، هیچ پەیوەندی نیە بە غاز بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان”.

شێخ باز کەریم بەرزنجی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “ئەو بڕە غازەی هەرێمی کوردستان بەرهەمی دەهێنێت، هێندە زۆر نیـیە هەتا هەناردەبکرێت، چونکە بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێم بەکاردەهێنرێت”.

وتیشی، “هیچ ڕاستیەک لەوەدا نیە کە جارێ غازی زیادە هەبێت، وە نە بۆریەکەش درێژ کراوەتەوە بۆ دەرەوەی وڵات نە غازمان هێندە هەیە کە زیاد بێت لە پێداویستی ناوخۆ، چونکە پێداویستی ناوخۆی خۆمان پێویستمان بە 950 ملیۆن پێ چوار گۆشە هەیە لە غاز، ئێستا 550 ملیۆن پێ چوارگۆشە کوردستان بەرهەمی دەهێنێت، هێشتا وێستگەی کارەبای دهۆک غازی پێ نەگەیشتووە”.

لەبارەی سەردانی بەرپرسانی عێراق و هەرێم بۆ ماڵەکەی، شێخ باز ئاشکرایکرد، “زۆربەی بەرپرسە عێراقیەکان و بەرپرسانی هەرێم سەردانی ماڵی ئێمەیان کرد لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو بینییان هەموو ژوورەکان و کەلوپەلی ناو ماڵەکە هی خۆم و خێزانەکەمن لە جل و بەرگ و پێداویستی ماڵ کە ڕۆژانە هەموو ماڵێک بەکاریدەهێنێت”.

باسی لەوەشکرد، “دوێنێش شاندێکی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی سەردانی ماڵەکەمیان کرد، هەموو ئەوانە شارەزان لە کاروباری لێکۆڵینەوە و زانینی ڕاستییەکان ئەوانیش ژوور بە ژوور گەڕان و بە چاوی خۆیان بینییان کە ئەو خانووە ماڵی هاوڵاتییەکی عێراقیە، ئەوە ماڵی منە، ماڵی شەخسی خۆم هیچ کات بۆ هیچ مەبەستێکی تر بەکارنەهاتووە، وە هیچ کەسێکی بێگانەش سەردانی ئەو شوێنەی نەکردووە”.

وتیشی، “تا ئێستا بەرپرسانی ئێران نە تیلفۆنیان کردووە، نە هاتوون، بەڵام هیوادارین بەزوترین کات بێن خۆیان ڕاستییەکان ببینن”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا