پۆڵەتیک پرێس؛
فراکسیۆنی کۆمەڵ هەڵوێستی خۆی لەبارەى ئامادەبوونى سەرۆكى حكومەت لە دانيشتنى داهاتووى پەرلەمانى كوردستان ئاشكراكرد، پەرلەمانتارێكى ئەو فراكسيۆنەش دەڵێت، ” سوورین له‌سه‌ر ڕاگرتنی حكومه‌ت له پێشێلكاریی یاسایی”.
عومەر گوڵپی، ئەندامى فراكسیۆنى كۆمەڵ لە پەرلەمانى كوردستان بۆ پۆڵەتیک پرێس وتی؛ هاتنی سەرۆکی حكومه‌ت بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر داوای خۆی یان له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران به‌پێی مادده‌ی (66)ه له په‌یڕه‌وی ناخۆی په‌رله‌مان، پرساندنیش كه ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران داوايان كردووه به پێی مادده‌ی (68)ه، واته دوو شتی جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆن، به‌ڵام هه‌ردووكیان ده‌چنه چوارچێوه‌ی چاودێری كاره‌كانی حكومه‌ت.
وتيشى، “پرساندن قۆناغێكی پێشكه‌وتووی چاودێری كاره‌كانی حكومه‌ته‌و ده‌كرێت سه‌ر بكێشێت بۆ قۆناغی دواتر كە وه‌گرتنه‌وه‌ی متمانه‌یه له سه‌رۆك یان ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆیه به‌ڕێوه‌چوونی گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌رپرسێك به ئاماده‌بوونی حكومه‌ت له‌سه‌ر داوای ئه‌وان هیچ له بایه‌خی پرساندن كه‌م ناكاته‌وه”.
ئەو پەڕلەمانتارە دەشڵێت: ئێمه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ئه‌م هه‌نگاوانه به كارایی په‌رله‌مان ده‌زانین و به‌شێكن له‌وه‌ی كه هاووڵاتیان لێمان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سوورین له‌سه‌ر ڕاگرتنی حكومه‌ت له پێشێلكاریی یاسایی، به‌تایبه‌ت كاتێك پێشێلكاری له دواخستنی مووچه‌و لێبڕین و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی یاسا‌و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان له كاتێكدا هه‌موومان ده‌زانین دۆخی دارایی هه‌رێم زۆر له‌وه باشتره حكومه‌ت پیشانی ده‌دات.
گوڵپی ئەوەشی خستەڕوو؛ ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاری كۆمپانیاكانی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت، هه‌رێم ده‌توانێت به‌بێ به‌غدا خۆی بژیه‌نێت، ئێمه‌ش به‌لامانه‌وه مه‌به‌سته له حكومه‌ت بپرسینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵی و قۆرخكارییانه‌و نامانه‌وێت له‌وه زیاتر هه‌رێم و خه‌ڵكه‌كه‌ی ببنه قوربانی سیستمی خراپ و به‌رپرسی گه‌نده‌ڵكار.