وەزارەتی تەندروستی ستیكەری دەرمان دەداتە كەرتی تایبەت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر لێدانی ستیكەری دەرمان بدرێتە كەرتی تایبەت، هەر دەرمانێك سێ بۆ چوار هەزار دینار گران دەبێت و داوا دەكات لە وەزارەتی تەندروستی رێگری لەم “گەندەڵییە” بكات.

شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان “گەندەڵییەكی” گەورەی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرا كرد و رایگەیاند، حكومەت لێدانی ستیكەری دەرمان دەداتە كەرتی تایبەت لە كاتێكدا پێشتر ئەركی وەزارەتی تەندروستی بوو.

شێركۆ جەودەت وتی: پرسیاری ئێمە ئەوەیە ئیشێك بە حكومەت بكرێت بۆچی دەدرێت بە كەرتی تایبەت ؟
وتیشی، بەپێدانی ستیكەری دەرمان بەكەرتی تایبەت، هەر دەرمانێك سێ بۆ چوار هەزار دینار گران دەبێت و ئەوەش دەبێتە بارگرانییەكی تر بۆ سەر هاووڵاتیان، هاوكات ئەو ستیكەرە متمانە پێكراو نیە لەبەرئەوەی بەپارە هەندێك بەرپرس كڕدراون بۆئەوەی رازی بن بەم گەندەڵییەی هەیە لە كەرتی دەرماندا.

داواشیكرد، هەموو ئەوانەی لە پشت ئەو كارەوەن ببرێنە بەردەم یاسا و دادگا.

ئەوەشی خستەڕوو، جگە لە گرانكردنی دەرمان بەنزین 200 دیناری تێدەچێت حكومەت دەیداتەوە بە 900 دینار و بە نرخی هاوردە كراو، هەروەها نرخی كارەبا بەرزدەكاتەوە باج و زەریبە بە نایاسایی لەسەر هاووڵاتیان زیاد دەكات، خوێندن كراوە بە كەرتی تایبەت، رووانینی حكومەت بەم شێوە بۆ كەرتی تایبەت رۆژ بە رۆژ میللـەت دەخنكێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا