رۆحانی داوای لێبوردن لە گەلەكەی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران دانینا بەشكستی خۆیدا كە نەیتوانی كۆتایی بە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی بهێنێت، بۆ ئەوەش داوای لێبوردنی لەگەلەكەی كرد.

لە دوا كۆبونەوەی لەگەڵ كابینەكەیدا خۆیدا ئەمڕۆ یەكشەممە، حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری پێشوی ئێران، باسی لەوەكرد، شەڕی ئابووری بەسەریاندا سەپێنراوە، ئەگەر ئەو شەڕە نەبوایە ئابوری وڵاتەكەیان بەشێوەیەكی بەرچاو دەگاشەیەوە.

وتیشی، “لە رێككەوتنی ئەتۆمیدا بۆ كۆتایهێنان بە سزاكان كارمكردووە لەسەر كڕینی چەك، بۆ پەرەپێدانی تواناو هێزی چەكدارەكانم، بەڵام لە كۆتاییدا سەركەوتوو نەبووین، بەهۆی ئەو سزاو گەمارۆیانەی جارێكیتر بەسەرماندا سەپێنرایەوە”.

رۆحانی ئاماژەی بەوەدا، بەلەبەرچاوگرتنی ئەومەرجانەی لە رێبەری باڵا بۆیان دانرابوو، ئەوان دەیانتوانی سزاكان لابدەن، بەڵام بارودۆخەكە بەجۆرێك بوو نەیانتوانی وەك پێویست كارەكانیان بكەن.

رۆحانی وتیشی، “ئەدای حكومەتەكەمان بێ هەڵە نەبوو، داوای لێبوردن و لێخۆشبوون لە هاوڵاتیان دەكەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا