ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵایەکی دژی پێدانی قەرز بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە (8-1-2024) دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سکاڵایەکی دژ بە پێدانی 2 ترلیۆن و 100 ملیار دینار وەک قەرز بە حکومەتی هەرێم کۆببێتەوە و سکاڵاکار داوا دەکات بڕیارەکە بە نایاسایی لەقەڵەم بدرێت.

سکاڵاکە لەلایەن مستەفا سەنەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دژی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمارکراوە و بەگوێرەی ناوەڕۆکی سکاڵاکە، “پێدانی ئەو بڕە پارەیە بە هەرێم نادەستوورییە” و پێویستە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران بەنایاسایی لەقەڵەم بدات.

بەگوێرەی بڕیاری ژمارە 23500ی ساڵی 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2023، رەزامەندی لەسەر ناردنی 2 ترلیۆن و100 ملیار دینار بە سێ گوژمەی 700 ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەربڕی.
ناردنی ئەو بڕە پارەیە لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە کاردانەوە و نارەزایەتیی بەشێک لە لایەنە عێراقییەکانی لێکەوتەوە و چەندین جار لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دژ بە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سکاڵایان تۆمارکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا