رەئیسی کوردێک بۆ پۆستێکی باڵای ئێران کاندید دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی ئێران کوردێکی فەیلی کاندید کرد بۆ پۆستی وەزیری نوێی وەزارەتی پەروەردە.

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، سەرۆکی ئێران یوسف نوری کە کوردێکی فەیلییە، پێشنیاز کردووە بۆ ئەنجومەنی شورای وڵاتەکەی وەکو وەزیری نوێی پەروەردە.

یوسف نوری کوردێکی فەیلییە و لە پارێزگای عیلام لەدایکبووە، تەمەنی 60 ساڵ دەبێت و خاوەنی پلەی دکتۆرایە و تا ئێستا پێنج کتێبی نوسیوە.

هاوکات، یوسف نوری سێیەم کاندیدی پۆستی وەزیری پەروەردەی ئێرانە، لەدوای ئەوەی دوو کاندیدەکەی دیکەی ئیبراهیم رەئیسی لەلایەن ئەنجومەنی شوراوە رەتکرانەوە.

یوسف نوری لە چەندین زانکۆ و خوێندنگای ئێران و چەندین خوێندنگای ئێرانی لە بەحرەین و قەتەر وانەی وتووەتەوە، هاوکات تا ئێستا چەندین پۆستی لە وەزارەتی پەروەردە وەرگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا