کۆنفرانسی پەروەردەیی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی پەروەردەیی لە هەرێمی کوردستان دەکات.

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، وەک یەکێتی مامۆستایان لە پاڵ داکۆکی لە مافی مامۆستایان ئەرکێکی دیکەیان خەمی پرۆسەی پەروەردەیە هەر لەبەرئەوەش کۆنفرانسێکی پەروەردەیی ڕێکدەخەن و تێیدا پرسەکانی تایبەت بە پەروەردەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێن.

لەبارەی وادەی بەڕێوەچوون و ناوەڕۆکی کۆنفرانسەکەوە عەتا ئەحمەد وتی، “کۆنفرانسەکە لە کۆتایی مانگی تەموز یاخود سەرەتای  مانگی ئاب لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و کەسانی پسپۆڕ و شارەزای پەروەردەیی لە شارەکانی دیکەی هەرێمەوە بانگهێشت دەکرێن”.

وتیشی، “کۆنفرانسەکە لە دوو پانێڵدا شەش تەوەری پرۆسەی پەروەردە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەری دەروونی لەسەر خوێندکاران و مامۆستایان و چارەسەرکردنی کەموکورتییەکان تاوتوێ دەکات”.

جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ئاماژەی بەوەش کرد، ” لە کۆنفرانسەکەدا نوێنەری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمیش بەشدار دەبێت و دوای کۆتاییهاتنی چالاکییەکانی ڕێنمایی و ڕاسپاردەکان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە دەکرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا