ئەندام پەرلەمانێکی عێراق لە بینای پەرلەماندا کۆچی دوایی کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەندام پەرلەمانێکی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەناو بارەگای دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق کۆچی دوایی کرد.

لەوبارەیەوە میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، مەحمود شاکر سەلامی، ئەندام پەرلەمانی عێراق بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە کۆچی دوایی کردووە.

لایخۆیەوە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “بە خەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی مەحمود شاکر سەلامیمان پێگەیشت و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئازیزانی دەکەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا