لە مانگی داهاتوەوە مووچەی خانەنشینانی نایاسایی دەبڕێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم ئاشكرایدەكات، مووچەی ئەو پلە باڵایانەی كوردستان راگیراوە كە بەنایاسایی خانەنشینكراون و چاوەڕوانیش دەكرێت لە مانگی داهاتوەوە موچەكانیان ببڕدرێت.

حازم ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دوای ئەوەی لە سەرەتای مانگی حەوتەوە یاسای چاكسازی خرایە بواری جێبەجێكردنەوە، تا ئێستا مووچەی هیچ خانەنشینێك نەبڕاوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوانەی بەشێوەی نایاسایی موچە وەردەگرن، دراونەتە لیژنەی باڵا و چاوەڕواندەكرێت لە مانگی داهاتووەوە موچەكەیان ببڕدرێت.

وتیشی، “گۆڕانكاری لە مووچەی دادوەرەكان كراوە، دادوەر هەبووە مانگانە بڕی چوار ملیۆن دیناری وەرگرتووە، بەڵام ئێستا بۆ 900 هەزار دینار كەمكراوەتەوە و بڕە پارەیەكی زۆر بۆ حكومەت گەڕاوەتەوە”.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم، لە كوردستان زیاتر لە 250 هەزار خانەنشین بوونی هەیە، لەكۆی ئەو ژمارەیەش بەشێكیان بەشێوەی نایاسایی موچە وەردەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا