بڕیارێك لەبارەی خانەنشینی پلە باڵاكان دەردەچێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی خانەنشینی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەم مانگەوە تەنها ئەو كەسانە مووچەی خانەنشینی پلەی تایبەت و باڵاكان وەردەگرن كە بەفەرمی لەو پۆستانەدا رۆڵیان بینیوە، ئەو كەسانەش كە مامەڵەكانیان كێشەی تێدایە مووچەكەیان رادەگیرێت.

لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پارێزگاكان كراوە و واژۆی حازم ئیسماعیل رەمەزان، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێمی كوردستانی لەسەرە هاتوە، تەنها ئەو خانەنشینانەی كە لە لیستی هاوپێچدا هاتوە ئەوانەی كە بە كرداری پۆستیان هەبوە، مووچەی خانەنشینییان بۆ خەرج دەكرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو كەسانە بەگوێرەی یاسای چاكسازی مووچەی خانەنشینی وەردەگرن و مووچەی خانەنشینیی هەمواركراویان بۆ خەرج بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا