چاكسازی لە لیستی خانەنشینی پلە باڵاكاندا كۆتایی هات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چاكسازی لە خانەنشینیی پلە باڵاكان كۆتاییی هات، تەنها پەرلەمانتارەكان مابوون، چاكسازیی ئەوانیش تەواو بووە، باس لەوەشدەكات هەندێك كێشە و گرفت هەیە، كە پێویستە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر بدات.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، لە بەردەوامیی چاكسازی لە خانەنشینیی پلە باڵاكاندا تەنها پەرلەمانتاران مابوون، ئەوانیش ئەم هەفتەیە تەواو كران و ئێستا چاكسازی لە خانەنشینیی پلە باڵاكان تەواو بووە و مووچەی سەرجەمیان هەموار كراوەتەوە.

وتیشی: تەنها هەندێك كێشە و گرفت هەیە، كە پێویستە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر بدات، بۆیە پێویستە چاوەڕێ بین تا حكوومەت بڕیار دەدات، ئەوكات دیاری دەكەین چەند كەس لە خانەنشینیی پلە باڵاكان یاسایین و چەندیش نایاسایین، ئەوەی گرنگیشە چاكسازی لە خانەنشینیی پلە باڵاكان تەواو بوون و كۆتایی بە كارەكانیان هاتووە.

بڕیاریشە لەم مانگەدا بەپێی لیستی تازە و هەمواركراو، مووچەی خانەنشینیی پلە باڵاكان دابەش بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا