پۆڵەتیك پرێس
بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە بارەی پاداشتی خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆوه بڕیاردراوە لەكاتی خانەنشینكردنیان سەرجەم پارەكەیان بەیەكەوە پێبدرێت.
حازم گۆران، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “هێزهكانی ناوخۆ كە پێشتر خانەنشین دەكران پاداشتی خانەنشینیان بەچەند بهشێك پێ دەدرا، بەڵام ئێستا هەموو پارەكهیان پێكەوە بۆ خەرج دەکرێت”
بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم وتیشی “لە ڕابردوودا هەر كارمەندێكی هێزەكانی ناوخۆ كە خانەنشین دەبوو، بە چوار قۆناغ پاداشتی خانەنشینییان بۆ خهرج دەكرد، بەڵام ئێستا ڕێنماییەكی نوێدەركراوە و بەیەك گوژمە پارەكەیان بۆ خەرج دەكرێت، پاداشتەكەش بە پێی موچهكانیان موچەی ساڵێكیان بۆ خەرجدەكرێت”.
بەوتەی حازم گۆران، خانەنشین هەیە 14 بۆ 15 ملیۆن دیناری بۆ دەردەچێ، بەڵام ئەوانەی پلهی ئهفسهریان ههیه، زۆر زیاتریان پێ دەدرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان خەریکی هەموارکرنەوەی یاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆیە، بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی هێزەكانی ناوخۆ.