پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، شۆفێرانی دانیشتووی شەقڵاوە و دەوروبەری ئاگاداردەكاتەوە، كە لە رۆژی یەكشەمەی داهاتوو سەنتەری پشكنینی بە فەرمی دەكرێتەوە بۆ تازەكردنەوەی ساڵیانە و گۆڕینی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلەكان.
رۆژی پێنجشەممە 10_8_2023 بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتووە، سەرجەم شوفێران و هاووڵاتییان و خاوەن ئوتومبێلەكان ئاگاداردەكەینەوە، لە رۆژی یەكشەممە 13_8_2023 سەنتەری پشكنینی شەقڵاوە بەفەرمی دەكرێتەوە، هاووڵاتیان دەتوانن بۆ تازەكردنەوەی ساڵیانە و گۆڕینی خاوەندارێتی بۆهەموو جۆرە ئوتومبێلەكان، ئوتومبێلەكانیان لەو سەنتەرە پشكنین بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ لەمەودوا هاووڵاتییانی دانیشتووی شەقڵاوە و دەوروبەری، دەتوانن لەو سەنتەرە پشكنین بكەن بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان و كە ببێتە كار ئاسانی بۆیان و سەردانی هەولێر نەكەن.