پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ جیاکردنەوەی دەستیی بۆ زیاتر لە 112 سندووقی دەنگدان لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک بەڕێوەدەچێت کە زیاتر لە 40 هەزار دەنگی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەخۆدەگرێت.
ئەو 112 سندووقە تایبەتە بە دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و دیالە و و نەینەوا، هەروەها بەشێکی دیکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
ئەگەر زیادبوونی کورسییەکانی هەریەکە لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، جوڵانەوەی بابلیۆن و هاوپەیمانی عرووبە لەئارادایە و پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە ئەگەری زیادنەبوونی ژمارەی دەنگەکانی، ئەگەری لەدەستدانی کورسی دووەمی لە ئارادایە.
جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکان بۆ ئەو بنکانەیە کە ناردنی ئەنجامەکانیان لەرێگەی ئەلکترۆنییەوە شکستی هێنابوو.
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی کورسی شەشەم تەنها پێویستی بە نزیکەی 4 هەزار دەنگە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەو کورسییەی کە لە کەرکووک ماوە بۆ یەکێتی یەکلایی دەبێتەوە.