نەتەوەیەكگرتووەكان پێشوازی لە درێژكردنەوەی ئاگربەست لە غەززە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، درێژكردنەوەی ئاگربەستی مرۆیی غەززە هیوابەخشە و هەنگاوێكی مرۆییە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان دوای درێژكردنەوەی ئاگربەستی مرۆیی غەززە، رایگەیاند: سەرباری ئەوەی دوو رۆژ بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ خەڵكی غەززە بەس نییە، بەڵام درێژكردنەوەی ئاگربەست هیوابەخشە و هەنگاوێكی مرۆییە.

راشیگەیاند، درێژكردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی دوو رۆژی دیكە لەنێو تاریكی جەنگدا هیوابەخشە، بەو هیوایەین كە بوار برەخسێت هاوكاری بۆ زۆرترین دانیشتوانی غەززە بگات، گەیاندنی هاوكاری بۆ هەموو خەڵكی غەززە كارێكی ئەستەمە.

رۆژی دووشەممە، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس كەوتە ناو رۆژی چوارەمەوە، كە كۆتا رۆژی ئاگربەسەتەكەیە، بەهۆیەوە دەیان بارمتە و دیل ئازاد كران و ژمارەیەكی زۆری بارهەڵگری هاوكارییە مرۆییەكانیش رەوانەی كەرتی غەززە كران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا