توركیا كۆڵبەرێكی كوشت و ئێرانیش كۆڵبەرێكی برینداركرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە تەقەی هێزەكانی توركیا كۆڵبەرێكی كورد كوژرا و هێزەكانی ئێرانیش تەقە لە وەرزشكارێكی كۆڵبەری كورد دەكەن و برینداری دەكەن.

بەپێی هەواڵی رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، هێزەكانی ئێران بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 13-09-2022 لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، تەقەیان لە وەرزشكارێكی تەمەن 19 ساڵانی كورد بە ناوی هیوا عەزیز نەجات كرد و برینداركرا.

هیوا عەزیز نەجات ئەندامی هەڵبژاردەی لاوانی ئێرانە لە وەرزشی كاراتی و تاوەكو ئێستا چەندین نازناوی لە ئاستی ئێران و وڵاتانی ناوچەدا بەدەستهێناوە.

هەر ئەمڕۆ كۆڵبەرێكی 31 ساڵانی خەڵكی ناوچەی كوتوول سەر بە شاری خۆی لە باكووری پارێزگای ورمێ بە ناوی عەسگەر دەروێشزادە كە خێزاندارە و خاوەنی سێ‌ منداڵە لە لایەن هێزەكانی توركیاوە تەقەی لێكرا و كوژرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا