پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا تاڕادەیەک بەجێگیری ماوەتەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەروو 76 دۆلارە.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 76 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 72 دۆلار و 62 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی کەمبوونەوەی چالاکی کارگە پیشەسازییەکانی چین خواستی ئەو وڵاتە لەسەر نەوت کەمبووەوە و ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەکانی نەوت دانا.