كۆدەنگییەك بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە هەیە

پۆڵەتیك پرێس:
كۆدەنگییەك بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ ساڵی 2021 لەناو پەرلەمانی عێراق دروست بووەو رەنگە لەكۆبوونەوەی یەك شەممە دەنگ لەسەر پرۆژەكە بدرێت.

ناجی سەعید پەرلەمانتاری عێراق‌و ئەندامی لیژنەی دارایی لەمیانی لێدوانێكی ئاشكرایكرد، لەكۆبوونەوەكانی رۆژی شەممە كۆدەنگییەك لەناو پەرلەمان دروست بووە، ئەوەش بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: رەنگە رۆژی یەك شەممە كۆبوونەوە بكرێت‌و دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە بدرێت‌و پرۆژەكەش بەزۆرینە تێپەڕێنرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەدرێژایی رۆژی شەممە چەند كۆبوونەوەیەك لەنێوان لیژنەی دارایی‌و وەزیرەكانی حكومەت كراوە، ئەوەش بۆ تەواوكردنی رەشنووسی كۆتایی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا