پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەمێک پێش ئێستا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە دەنگی تەقینەوەیەک لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بیستراوە، گوایە موشەک ئاراستەی دەوروبەری فڕۆکەخانەکە کراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس لە سەرچاوەیەکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، هیچ تەقینەوەیەک ڕووینەداوە و ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر چەند میدیا و پەیجێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردەوە، تەقینەوە لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕوویداوە.