سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا نامەیەک ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیتاڵیا نامەیەک ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەکات و دەڵێت، “چاوەڕوانم لە دەرفەتێکی نزیکدا بتانبینم”.

سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە پەیوەندی دۆستانەی نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان، مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و هەردوولا هاوبەشن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم ئاسایش و سەقامگیریی .

وتیشی، ئومێدەوارم کە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ببێتەهۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە پێناو گەیشتن بە ئامانجی هاوبەش کە ئاشتی و گەشەپێدان و خۆشگوزەرانییە.

لە کۆتایی نامەکەیدا سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا نووسیویەتی، “چاوەڕوانم لە دەرفەتێکی نزیکدا بتانبینم و لەگەڵتان کۆببمەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا