قادرکۆجۆ: بۆ پاراستنی شەنگال ئامادەین ڕووبەڕووی تورکیا بوەستینەوە

پۆڵەتیك پرێس

ڕێبەری ئێزدییان لە شەنگال دووپاتیکردەوە، جەماوەری ئێزدی ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەكانی تورکیا ئەگەر هەوڵی داگیركردنی شەنگال بدات.

قادر کۆجۆ، ڕێبەری ئێزدییان بە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتدپرێسی راگەیاندووە، ئاگادارن ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە باکووری عێراق و لە پارێزگای دهۆک هەوڵێکە بۆ گەیشتن بە شەنگال ، بۆیە لەئامادەباشیدان بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەك كە روودەدات.

وتیشی، بە هەموو هێزو توانایەکمان بەرگری لە شەنگال دەكەین و واز لەشەنگاڵ ناهێنین دەسەڵاتی یاسایش ئەو هەنگاوە بەرز دەنرخێنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە حکومەتی فیدراڵی زیاتر لە بەرگریکردن لە سەروەری وڵات، لە بەرامبەر تەحەداكانی توركیادا زیاتر خۆی بەهێز بکات.

چەند رۆژێكەوە هێزەكانی سوپای توركیا لەسنوری پارێزگای دهۆك ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا