لەسلێمانی 3000 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێكاران دروستدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتیی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان ئاشكرای دەكات، بڕیار دراوە لەسنوری پارێزگای سلێمانی 3000 یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێكاران دروست بكرێت  و یەكەكانیش بەو كرێكارانە دەدرێت كەبەفەرمی ئەندامی سەندیكای كرێكارانی كوردستانن.

چالاك ڕەئوف، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتیی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستانن بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە داواكاریيان پێشكەشكردووە بۆ دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتە جێبوون بۆكرێكاران.

وتیشی، لەئێستادا حكومەتی هەرێم و بەڕێوەبەریەتی وەبەرهێنان رەزامەندیيان دەربڕیوە لەسەر دروستكردنی سێ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێكاران لەسنوری پارێزگای سلێمانی.

راشیگەیاند، ئەگەر شارەوانی سلێمانی ئەو زەوییەی بۆیان دابین دەكات زۆر بێت تەواوی یەكەكان بەكۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون دروست دەكرێت بەڵام ئەگەر زەوی پێویست نەبوو ناچارن لەدوو شوێن و بەدوو قۆناغ یەكەكان بۆكرێكاران دروست بكەن.

باسی لەوەشكرد، داوایان لەشارەوانی سلێمانی كردووە لەكاتی دابینكردن و دیاری كردنی شوێنی زەوییەكان بۆ یەكەكانی كرێكاران رەچاوی دۆخی كرێكاران بكرێت و زەوییەكان دوور نەبن لەسەنتەری شارەوە.

رونیشیكردەوەن، بەكوالێتییەكی بەرزو بەتەواوی خزمەتگوزارییەكانەوە یەكەكان دروست دەكرێت و دەدرێت بە ئەو كرێكارانەی كە بەفەرمی كرێكارن و خاوەنی پێناسی سەندیكای كرێكارانی كوردستانن

سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتیی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتی پێدانی یەكەكان بەكرێكاران رەچاوی وەرگرتنەوەی قیستی یەكەكانی نیشتە جێبوون بەپێی توانای كرێكاران دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا